ئەوانەی لە بواری نمایش و جوانكاریدا كار دەكەن، كچانی شۆخ و شەنگ و چاو گەش و سپی و ناسكن، كەچی ئەو نمایشكارە رێچكەی پێوەرەكانی نمایشكاریی شكاندووە، كە بەهۆی رەنگی تۆخی پێستیەوە توانیویەتی ببێتە یەكێك لە نمایشكارە سەرنجڕاكێشەكانی وڵاتانی عەڕەبی و جیهان، ئەو كچە خەڵكی باشووری سوودانە و ناوی (نیاكیم جاتوش)ـە و لە دایكبووی ساڵی 1993یە، بەر لە لەدایكبوونی خێزانەكەی گەشتیان بۆ ئەمریكا كردووە، ئیدی ئەو خانمەش لەوێوە لە تەمەنی (15) ساڵییەوە دەستی بە كاری نمایشكاری كردووە، تەنانەت ئێستا یەكێكە لە نمایشكارە بە ناوبانگەكانی جیهان، لە دایكێكی كینی و باوكێكی سوودانییە، بەڵام خۆی بە سوودانی دەناسێنێت، ئەوەی سەیرە برایەكی ئەو نمایشكارە سپی پێستە، هەر لە سەرەتای بوونی بە نمایشكار لەلایەن براكەیەوە گاڵتەی پێ دەكرا، كەچی ئێستا بۆتە بەڕێوەبەری كارەكانی خوشكە نمایشكارە رەشپێستەكەی، كە بە شاجوانی تاریكی دەناسرێت.