جلی جینز ماوەیەكی زۆر لوتكەی پۆشاك و مودەكانی جلی گرت، بەڵام لە ساڵی تازەدا جلی قوماش شوێنگرەوەی جینزەكان دەبن، بە جۆرێك كە دەیانەوێت تەواوی مۆدەكان داگیر بكەن، ئەگەر چی قوماشی جینز تەمەنت بچووكتر و شێوەت چوستوچالاك نیشان دەدەن، لە بەرامبەردا جلی قوماشی سادە كەسایەتی و گەورەیی بە جەستەت دەدەن، بەم چەشنە كۆلێكشنی ڤیڤیان ویستۆرد، كۆمەڵێك جلوبەرگی لە قوماشی سادە ئامادە كردووە كە مۆدێكی نایاب و سەرنجڕاكێشیان هەیە، هەموو ئەو جلانەی لە قوماشن، بۆ شوێنی فەرمی و گشتی گونجاون، پانتۆڵی قوماش شێوەت كراوەتر و گەورەتر نیشان دەدات، كاتێك لەگەڵ چاكێتێكی قوماش، یان تەنیا چاكێتێك لەبەری بكەیت، ئەوا گۆڕانكاری بەسەر شێوەتدا دێت، ئەم مۆدێلەش لە ساڵی نوێدا بە مۆدی سەردەم دانراوە، تەنانەت دەتوانیت بۆ شوێنی دیكەی وەك گەشت و سەردان هەڵیانبژێریت، ئەو كۆلێكشنە خۆی لە پانتۆڵ و چاكێت و قەمیسدا بەرجەستە دەكات.