چێشتخانەی خواردنی فڕێدراو

چێشتخانەی خواردنی فڕێدراو
هەندێ جار لە چێشتخانەكان بەشێكی زۆری خواردنەكان فڕێ دەدرێن، كە جێگەی سەرنج و تێڕامانە، ئاخۆ چۆن ئەو خواردنە فڕێ دەدرێتە نێو سەبەتەی زبڵ، لە ئێستادا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان ریسایكلی كەرەستە و شت و مەك هەیە، كە بۆ گەڕانەوەی ئەو كەرەستانەیە بۆ دووبارە سوود وەرگرتنەوە لێیان. هەر یەكە لە چێشتلێنەران (جەیسی بلیك و كەیت كریستۆ) بیریان لەوە كردۆتەوە كە دووبارە سوود لەو پارچە خواردانە وەربگرنەوە كە لە چێشتخانەكاندا بۆ میوانان دادەنرێن و دەمێننەوە، ئەو پرۆژەیە بە ناوی (Waste not)ە، كە خواردنی ماوە لە پارچەی ئامادەكراو بە نرخێكی هەرزانتر لە نرخی سەرەكیی خواردنەكانی چێشتخانەكە بۆ میوانان و ئامادەبووان ئامادە دەكرێتەوە، بە جۆرێك كە كەس هەستی پێناكات ئەوە پێشتر خواردنی فڕێدراو بووە.
Top