نمایشەكانی جلوبەرگ زیاتر لەسەر ستەیجەكان ئەنجام دەدرێن، بەڵام هەندێكیان لە شوێنی جیا ئامادە دەكرێن تا زۆرترین خەڵك ئامادەی بن، دواجار وەك بیرۆكەیەكی سەرنجڕاكێش، نمایشی جلوبەرگ لەلایەن سەرپەرشتیار (جێسیكا مین ئان) كە نمایشكارێكی جلوبەرگە لە فڕۆكەخانەی (جۆن ئێف كێنیدی) لە شاری نیۆریۆكی ئەمریكا ئەنجام درا، كە بەبۆنەی یادی دامەزراندنی بەرهەمەكانی جێسیكا مین ئانە كە ماوەی (25) ساڵە لە بواری جوانكاری و مۆدە كارەكانی ئەنجام دەدات، كچە نمایشەكارەكانی جێسیكا لە بەردەم فڕۆكە زەبەلاحەكانی بۆینگ 400 و 767 بە لەشولار و جلە جوانەكانیانەوە خۆیان نمایش دەكرد، نمایشەكە بە بەشداریی 25 نمایشكار ئەنجامدرا، كە وەك ساڵیادی بۆنەی نمایشكارییەكە بوو.