شەڕی بووك و خەسوو لە كۆشكی شاهانەی بەریتانیا

شەڕی بووك و خەسوو لە كۆشكی شاهانەی بەریتانیا
رەنگە وا هەست بكەین شەڕی بووك و خەسوو تەنیا لەلای كەسانی ئاسایی هەیە، كەچی دواجار ئەو شەڕە گەیشتە كۆشكی شاهانەی بەریتانیا، دوای ئەوەی كچە ناوداری ئەمریكی (مێگان مێركل) شووی بە شازادە (هاری) كرد، چەند مانگێكی نەبرد، مێگان بێزاریی خۆی لە دەست خەسووی كە شاژن ئەلیزابێتە، دەربڕی، داوای لە هاوسەری كرد كە كۆشك و ماڵەكە بەجێ بهێڵن و ژیانێكی ئاسایی بەسەر ببنە، مێگان دەڵێ: «بێزاریم لەوە بوو، كە دەبووایە بەپێی رێنمایی هەڵسم و دانیشم، تەنانەت خواردن و خەویشم دەبووایە وەك شاژن و لەسەر خواستی ئەو بێت، كە ئەوەش ببووە جێگەی نیگەرانی و تەنانەت بێزاریم لەو ژیانەی كە خەونی هەموو كچێكە، بۆیە لەگەڵ (هاری)ی هاوسەرم كۆشك و هەموو شتێكمان جێهێشت، تەنیا بۆ ئەوەی بە خۆشی و ئازادی بژیم.
Top