گرنگە شێوازی برۆت لەگەڵ شێوەی رووخسارت نزیك و هاوشێوە بن، هەندێ جار بە هۆی هەڵە دانانی شێوازەكانی برۆ كە لەگەڵ شێوەی رووخساردا یەك ناگرنەوە، نەشیاوی لە جوانی دەم و چاوت دروست دەبێت، بەمەش هەر چەند ماكیاژ و جوانكاری بكەیت، سوودی نابێت. بۆیە دەبێت ئەو جۆرە شێوازەی برۆ هەڵبژیریت كە لەگەڵ رووخسارت گونجاوە، بۆ ئەوانەی شێوەی رووخساریان لە شێوەی دڵە، پێویستە برۆكانیان درێژ بن كە لە سەرەتای ناوەوەی برۆوە هەندێ كەوانە بێت، ئەوانەی رووخساریان چوارگۆشەیە پێویستە برۆیان كەوانە یان بازنەیی بێت، واتە پێچەوانەی شێوەی رووخساریان، ئەوانەش رووخساریان بازنەییە، پێویستە برۆیان ئاسایی بێت، واتە نیمچە كەوانە و بەڵام پڕ و ئەستوور بێت، ئەوانەی رووخساریان شێوەی ئەڵماس یان درێژی وەرگرتووە، دەكرێت برۆیان كەوانە بێت بەڵام لە ناوەڕاستەوە كەوانەكە زیاتر پێچ بكاتەوە، بۆ ئەوانەش شێوەی رووخساریان وەك هێلكە وایە، دەبێت برۆیان بە شێوەی كەوانەی تیژ بێت تا رووخساریان درێژتر نیشان بدات.