وشككردنەوەی قژ دوای شوشتن

وشككردنەوەی قژ دوای شوشتن
جاران باو بوو كە رۆژانە، یان دوو رۆژ جارێك قژت بشۆیت، بەڵام ئەمە كاریگەریی لەسەر هەڵوەرین و لاوازبوونی تاڵە مووەكانی قژ هەبوو، كە ئەو حاڵەتانەش بە هۆی زوو وشك نەكردنەوەی قژەوە دەردەكەوتن، ئێستا ئاساییە رۆژانە قژت بشۆیت، بە مەرجێك دەستبەجێ دوای شوشتنەكە وشكی بكەیتەوە، تا پارێزگاری لە نەرمونیانیی قژت بكەیت و رێگە نەدەیت بە تەڕی بمێنێتەوە، دوای خۆشتن پێویستە راستەوخۆ قژت وشك بكەیتەوە، كە وشك بووەوە وازی لێ بهێنە تا ماوەیەك، ئەنجا كرێمی تایبەت لە رەگی قژت و دواتر لە ناو لەپی دەستت بدە، پاشان دەتوانیت ئوتووی بكەی. هەوڵبدە پاشان بیكەیتە كەزی، یان دەستە دەستەی بچووك، ئەگەر بەشەوان خۆت شوشت، پێویستە قژت وشك بكەیتەوە پاشان بنوویت، دەتوانی دوای وشككردنەوە كرێم و زەیتی قژ بۆ نەرمكردنەوەی قژت بەكار بهێنیت، كە ئەوەش پێویستە لە رەگەكانەوە دەست پێ بكەیت، پاشان خاوی بكەیتەوە، یان بیبەستیت.
Top