بیركردنەوە و فەلسەفە

بیركردنەوە و فەلسەفە
گەڕان بە دوای فیكری ئازاد
فەیلەسوفی بەریتانی (جۆن ستیوارت میل) دەڵێت: «ئەگەر خەڵك بینانزانبیایە رەهاكردنی ئازادی بۆ گەشەكردنی كەسایەتی یەكێكە لە روكنە جەوهەرییەكانی چاكبوونی گوزەران، یان بینانزانیبایە گەشەكردنی كەسێتی بەم شێوەیە توخمێكی هاوتای هەموو ئەو شتانەیە كە پێیان دەوترێت (شارستانێت و مەدەنییەت و پەروەردە و گۆشكردن) و مەرجێكی پێویستە بۆ بەدیهێنانی ئەو شتانە و بەشێكی جیانەكراوەیە لەو مانایانە، ئەوا بە دڵنیاییەوە لە بەهای ئازادییان كەم نەدەكردەوە و ئێمەش زەحمەتێكی زۆرمان لە دیاریكردنی سنووری جیاكەرەوەی نێوان ئازادیی تاك و دەسەڵاتی كۆمەڵگە نەدەبینی، بەڵام حاڵەكە لەوە نالەبارترە، چونكە زۆر بەدەگمەن ددان بەوەدا دەنێن كە سەربەخۆیی كەسێتی خۆی لە خۆیدا و بێ گوێدانە هیچ شتێكی دی، بەهایەكی جەوهەرییە، سەیریش نییە ئەو خەڵكە خۆیان ئەم بارودۆخەیان هێناوەتە ئاراوە، چونكە ئەوان ناتوانن ئەندێشەی بكەن، چۆن بارودۆخە بۆ هەموو خەڵكی وەك یەك لەبار نییە».
Top