هەرچەندە كەش و هەوا ساردە و كاتی ئایس كرێم خواردن نییە، بەڵام ئەوەی ئەو ئایسكرێمە توركییە نۆش بكات، دەبێتە جێگەی سەرنج و دووبارە داواكردنی، چونكە ئەو ئایس كرێمە وەك ئایس كرێمی ئاسایی نییە، یەكێك لە سیفەتەكانیشی ئەوەیە كە ناتوێتەوە، ئەو ئایس كرێمە وەك لاستیك وایە و لە هەمان كاتدا نەرمیشە، كاتێك بەر ئاوی دەم دەكەوێت ئینجا دەتوێتەوە، بەڵام بە ئاسایی ناتوانیت پارچەشی بكەیت، تەنیا بە چەقۆ و شتی تیژ نەبێت، ئەو جۆرە ئایس كرێمە لەلایەن بنەماڵەیەكی كۆن كە دانیشتووی شاری كەهرمانن لە شاری مەرعشی توركیا دروست كراوە و، ئەوان نهێنیی ئەو ئایس كرێمە دەزانن و هەر ئەوانیش دروستی دەكەن، ئەو ئایس كرێمە بە ناوی (ماراش دۆندرما) ناسراوە.