بیركردنەوە و فەلسەفە

بیركردنەوە و فەلسەفە
بیركردنەوە و فەلسەفە
ترس
مرۆڤ هەر لە سەرەتای دروستبوونیەوە لە بەردەم كۆمەڵێك ترسدا بووە، ترس لە جەستەی خۆی، ترس لە شتە وتراو و نەوتراوەكان، ترس لە مرۆڤەكان لە سروشت، ترس لە خودا و ترس لە باوەڕ و بوون و نەبوونی شتەكان، ترس لە مردن لە بەهەشت لە دۆزەخ، هەر بۆیە پەستانی دەروونی و فاكتەرە دەرەكییەكان هۆكارێك بوون بۆ ئەوەی تێبگەین، ئایا حەزرەتی ئادەم هەر لەبەر ترس بوو كە بێفەرمانیی خودای كرد و لە بەهەشت وەدەنرا؟، یان مرۆڤەكان هەر كردارێ كە دەیكەن، دەیانەوێ لەژێر چاودێری و بێ ترسی دەروونی كردارەكە ئەنجام بدەن، گەڕانەوە بۆ بەهەشت پێش ئەوەی پەیوەست بێت بە باوەڕ پەیوەستە بە ترسی دەوروبەر و ترس لە ناخی كەسەكان، لێرەدا پرسیاری جددی ئەوەیە كە ئایا نهێنیی شاردنەوەی ترس دەبێت چی بێت؟، یان باسكردن و وتنەوەی نهێنیی ئەو شتانەی لێی دەترسین دەبێت چی بێت؟ ئایا ترس سەرەتایەكی باشە بۆ لەبیركردنی شتەكان، یان گەڕانەوە بۆ كاتێكی دیاری كراو؟، رەنگە كۆتایی ترس گەڕانەوە بێت بۆ شوێنی سەرەتای دەركەوتنی ترس لە شتەكان، ئایا مرۆڤەكان دەترسن تەنیا لەبەر ئەوەی لە شتەكان تێناگەن، یان تێدەگەن، بۆیە دەترسن؟
Top