ناشیاوترین باڵەخانەی جیهان

ناشیاوترین باڵەخانەی جیهان
ئەو ئەندازیارە كە ناوی (فرانك جێهری)یە، ناوی راستەقینەی خۆی (ئیفرایم گۆلدبێرگ)ە و لە دایكبووی ساڵی (1929)ی وڵاتی كەنەدایەو، لە ئێستادا كارەكانی بۆتە جێگەی شەرمەزاری و سەرنج، ئەو ئەندازیارە سەرەتای كارەكانی بە چەند باڵەخانەیەك دەستپێكرد، كە هەرگیز جێگەی قبووڵی خەڵكانی دەوروبەری نەبوون، ئەویش بەهۆی ئەوەی شێوەی دیزانەكانی لەگەڵ جیهانی ئەندازیاریدا نەدەگونجان، تەنانەت تا ئێستاش زۆربەی ئەندازیاران رەخنە لە نەخشە و دیزاینەكانی دەگرن، ئەو باڵەخانەیە ناوی (ڤێترا)یە، بە یەكێك لە ناشیرنترین و ناشایستەترین باڵەخانەكانی جیهان دادەنرێت، كەچی لەلایەن خۆیەوە كارێكی پەسند و ناوازەیە، ئەوەی سەیرە بە یەكێك لە بەناوبانگترین ئەندازیارەكانی وڵاتی كەنەدا دادەنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا كارەكانیشی بە جۆرێكن كە كەس بە دڵی نییە.
Top