بوێرانە جلی شیك بپۆشە

بوێرانە جلی شیك بپۆشە
جلی بوێر ئەو جلانەن كە شێوەیەكی ناسرووشتی و دوور لە مۆدە و ئەتەكێتی جلوبەرگیان هەیە، زۆربەیان جێی سەرنجن، بەهۆی ئەوەی مۆدێكی ناوازە و شایستە دەبەخشن، ئەگەرچی بۆ هەموو شوێنێك ناپۆشرێن، بەڵام دەكرێ لە زۆربەی شوێنە گشتییەكان و گەشت و دەرچووندا بیپۆشن، ئەگەرچی زۆربەی ئافرەتانیش روویان نییە ئەو جۆرە جلانە بپۆشن، بەڵام لای هەندێكی دی ئاسایین، لەوانە: پانتۆڵی جینزی دڕاو، مۆدێكی سەرنجڕاكێشە و راقییە، كە بۆ دەرچوون و سەردانی و گەشت لەبەر دەكرێت، هەروەها ئەو كراسانەی یەخەیان لە شێوەی دڵ وایە، هەرچەندە گەنجانەن، بەڵام ناسك و شیكن، پووتی درێژ لە شێوەی رەنگ و نەخشی سەربازی، پۆشینی شاڵ و ملپێچ كە جیاواز بێت لەگەڵ رەنگی جلوبەرگ، كیلۆت و پانتۆڵی سێ چارەگ، كە دیمەنێكی سەرنجڕاكێشی هەیە و بۆ سەردانی و دەرچوون گونجاوە، تیشێرتی شێوە كراس، ئەوانەی درێژن تا سەر ران و ئەژنۆ دەبن.
Top