بەلەمێك دەبێتە غەواسە

بەلەمێك دەبێتە غەواسە
ژێردەریایی یەكێكە لەو داهێنانە گرنگانەی كە مرۆڤ دەتوانێت لەژێر ئاودا چەندین كار و چالاكیی جۆراوجۆری پێ ئەنجام بدات، بەڵام دەستخستنی ژێردەریایی بۆ كەسانی ئاسایی رەنگە ئەستەم بێت، ئەویش بەهۆی بەرزیی نرخی و بە ئەستەم دەستكەوتنی، هەر بۆیە جۆرە بەلەمێك دروست كراوە كە وەك بەلەمی ئاسایی سەر ئاو دەكەوێت و وەك غەواسە ژێرئاو دەكەوێت، ئەو بەلەمە ناوی (كاراپاس)ـە، دەتوانێت تا (985) پێ ژێر ئاو بكەوێت، ئەو پڕۆژەیە لەلایەن دیزاینەری كەشتیوانیی ئیتاڵی (ئیلینا نابی) جێبەجێ كراوە و لە ئێستاشدا پەرە بەو بیرۆكەیە دەدرێت و لە داهاتوودا دەبێتە بەلەم و ژێردەریایی لە یەك كاتدا.
Top