نووسەری فەڕەنسی «مارسێل پرۆست»لە رۆمانی گەڕان بەدوای كاتی لەدەستچوودا دەڵێت، هۆرم ئەو حاڵەتەیە كە كەسێك دەخەوێت و لە خەویدا خەوێكی دیكە دەبینێت، ئەم خەوە دەتوانین وەك خەوێكی پیرۆز، یا خەوێكی دەگمەن لێی تێبگەین، بە واتای دۆخێكی نەخوازراو و دەگەمەن دێت، دەكرێت بە شێوەیەكی تراژیدی وێنای بكەین، هەر بۆیە باس لە ساتێكی هەستیار دەكات كە لە یادەوەریی هەر كەسێكدا دەمێنێتەوە، بۆیە مرۆڤی خەوتوو ڕشتەی كاتەكان و ساڵەكان و گەردوونی وەك زنجیرە بە دەوری خۆیدا دەبیتێت، بەشێوەیەك كە لە خەو رادەبێ و بە خۆڕسك سەیرێكیان دەكا و لە چركەیەكدا دەتوانێت شوێنی خۆی لەسەر زەمین و كاتێك كە ساتی بێداریی ئەو تێپەڕیوە بدۆزێتەوە و هەستی پێ بكات. ئەمەش وامان لێ دەكات كە بیر بكەینەوە و لەوە تێبگەین كە ئەم ژیانەی بۆی دەژین خەیاڵە، بۆیە ئاوا زوو تێدەپەڕێت و دەڕوات و هیلاكی كردووین، یان هەر خۆی ئەم ژیانە دووجار لە خەیاڵ دەچێت.