دروست كردنی ئەو بەرهەم و جلانەی كە ناوازەن و جیاوازن لە جلی ئاسایی، بۆتە نەریتێك كە بە مەبەستی بانگەشە و دەرخستنی كاڵای تازە بەكاردەهێنرێت. ماركەی (مایلك سینسۆ) ئامادەیی خۆیان نیشانداوە كە درێژترین جلی بووك دروست بكەن، هەندێك لەو جلانەش خەڵكی گوندێكی پێویستە تا كراسەكە هەڵبگیرێت و بەر زەوی نەكەوێت، یەكێك لەو بەرهەمانەی بەم دواییە دروست كراوە كراسێكی بووكە كە (30) مەتر درێژە، هەروەها كورترینیشیان بریتییە لە كراسێكی بووك كە تەنیا (3) مەتر درێژە و زۆربەی كراسەكە بە نەخش و دیزاینی كریستاڵی ماركەی سوارسۆڤسكی چێنراوە، ئەو جۆرە كراسە لە ماڵی نمایشی (لویس فلیتۆن) نمایش كراوە، بۆ ئەوانەی كە خوازیارن جلێكی درێژی بووك بۆ رۆژی ئاهەنگ و زەماوەندەكەیان بپۆشن، ئەو جۆرە كراسە ئێستا لە وڵاتی ئیمارات دەست دەكەوێت.