بچووكترین خانوو

بچووكترین  خانوو
كوەی هاوس، واتە خانووی بچووك، یەكێكە لەو جۆرە خانووانەی كە لە كەمترین رووبەر دروست دەكرێ، بەهۆی نەبوونی زەویی پێویست و هەروەها گرانیی نرخی زەوی لە شوێنە دیارەكانی شارە بەناوبانگەكانی جیهان، خەڵك كەمترین رووبەر دەكڕن و دەیكەین بە خانوو، لە وڵاتی بەریتانیا ئەوانەی پێویستیان بەو شوێنەیە كە خانوویان لەوێ بێت، بچووكترین رووبەر تەرخان كراوە، بەتایبەت بۆ ئەوانەی كە بە تەنیان دەژین، ئەو جۆرە خانووانە دروست دەكەن، ئەو خانووانە جێگەی دوو كەسی تێدا دەبێتەوە، بەهۆی ئەوەی لە دوو نهۆم دروست دەكرێن، رووبەرەكانیان تەنیا دوو مەتر چوارگۆشەیە، ئەو جۆرە بیرۆكەیە زیاتر لە سەدەی رابردوودا هەبووە، بەڵام ئێستا لەلایەن كەسێكی عەقار بە ناوی رۆبێرت جۆنیس پەرە بەو جۆرە خانووە بچووكانە دراوە و داواكاریی زۆریشی لەسەرە.
Top