شێواندنی جوانی و ناسكیی روخسار

شێواندنی جوانی  و ناسكیی روخسار
چەندین هۆكار هەن كە پێستی روخسار نەشیاو و ناشرین دەكەن، لەوانە گرنگینەدان و فەرامۆشكردن و دڵەڕاوكێ و بێزاری و كەرەستەكانی ماكیاژ، بەڵام ئەوەی لە هەموویان زیاتر كاریگەریی هەیە، كەرەستەكانی ماكیاژە. بەهۆی ئەوەی كەرەستەكانی ماكیاژ راستەوخۆ كاریگەری لەسەر بەشی دەرەوەی پێست دادەنێن، بەم چەشنە كاریگەرییەكەیان خێرا دەبێت، وەك پەڵەی رەش و وردە خاڵ و چاڵی بچووك لە نێو پێستی روخسار، كە هۆكارەكەی بەكارهێنانی كەرەستەكانی ماكیاژە و مانەوەی ماكیاژ و تێكەڵبوونی پێكهاتەی كەرەستەكانی ماكیاژە لەگەڵ پێست، بۆیە پێویستە ئاگاداری چەند زیانێكی كەرەستەكانی ماكیاژ بیت، وەك: بەرواری كۆتایی بەكارهێنانی كەرەستەكانی ماكیاژ و پێكهاتەی كەرەستەكە، كە ئایا لەگەڵ پێستت كە وشك، یان چەورە دەگونجێت، لە بەكارهێنانی پۆدرە دوور بكەوە كە كون و وردە چاڵەكانی پێست پڕ دەكاتەوە، چونكە دواتر دەرهێنانیان ئەستەمە، بەر لە نووستن روخسارت جوان بشۆ و هەمیشەش بە ئاوی شلەتێن دەم و چاوت بشۆ.
Top