كوش دیلی، واتە زمانی چۆلەكە، ئەو زمانەیە كە خەڵكی گوندێكی دوورەپەرێز لە چیاكانی باكووری توركیا هەندێ جار لەبری ئاخاوتن بەكاری دەهێنن. لەو گوندە ئەوانەی كە لە دوورن و دەنگیان بە یەكتر ناگات، بە فیكە قسە لەگەڵ یەك دەكەن، ئەو جۆرە زمانە كە زمانی فیكەیە بە گۆڕانكاری لە ئاوازی فیكەكە، بەر لە (400) ساڵ لەلایەن ناوچەی (چانەكچی) بەكارهێنراوە و تا ئێستاش لەسەر هەمان شێوازی كۆن بۆ ئاگاداركردنەوە و لێكتێگەیشتن بەكاری دەهێنن، ئەو وەك قسەكردن بۆ هەموو حاڵەتێك بەكار نایەت، بەڵكو زیاتر بۆ هاتنی حاڵەتێكی ترسناك، یان مردنی كەسێك، یان هاتنی میوان بەكاردەهێنرێت.