لە بەرزاییەكانی چیای هیمالایا، جۆرە پەنیرێك هەیە بەناوی پەنیری (شۆربی) كە لە وڵاتی نیپاڵ دروست دەكرێت و بە قورسترین و گرانترین پەنیر دادەنرێت و تام و بۆنێكی خۆشی هەیە، ئەو جۆرە پەنیرە بە جۆرێك دروست كراوە كە بۆ ماوەی (20) ساڵ دەمێنێتەوە و تێك ناچێت، تامێكی جیاوازی هەیە و تامی دەچێتەوە سەر شلك(فراولە) و دەتواندرێت بۆ گشت شوێنێك ببردرێت، تەنانەت ئەگەر شوێنەكە گەرمیش بێت ئەوا كاریگەریی لەسەر تێكچوونی پەنیرەكە نابێت. هەر كیلۆیەك لەم پەنیرە نرخەكەی (670) دۆلارە، هەروەها ماددەیەكی تێكراوە بۆنەكەی جیاوازە لە پەنیری سادە، بەم چەشنە گیاندارانی زیانبەخشی وەك مشك و مشەخۆر لێی دوور دەكەونەوە.