وێنەی سێڵفی ساڵانێكە دەركەوتووە و لە ناو خەڵكدا بۆتە نەریتێكی باو، هەروەها رۆژانە بە سەدان ملیۆن وێنەی سێلفی دەچركێندرێت، لە ئێستاشدا وێنەی سێلفی هەر تەنیا كاریگەریی لەسەر مرۆڤ نییە، بەڵكو گیاندارانیش ئەو دەردەیەیان وەرگرتۆتەوە. لە باخچەكی ئاژەڵانی وڵاتی تایلەند پاندایەك هەیە كە بە هۆی ئەوەی خەڵكێكی زۆر وێنەی سێڵفییان لەگەڵدا گرتووە، ئێستا خۆی فێر بووە و داری سێڵفی بە دەستەوە دەگرێت و وێنە دەگرێت، رەفتاری سەرنجراكێشەی ئەو پاندایە، وایكردووە كە خەڵك بەردەوام سەردانی بكەن و وێنەیەكی سێڵفی بە دەستی خۆی لەگەڵدا بگرن، ئەو پاندایە تەمەنی (12) ساڵە و تا ئێستا بە تەنیا لە نێو ئەو باخچەی ئاژەڵانەدا ژیان بەسەر دەبات.