مۆدە نەشیاوەكان

مۆدە نەشیاوەكان
لە جیهاندا رۆژانە بەرهەم و كەرەستەی تازە لە بواری جلوبەرگ و جوانكاریدا نمایش دەكرێت، ئەو مۆدانە بە تازەترین دیزاین و بیركردنەوە ئەنجام دەدرێت، بەڵام ئەوانیش هەندێ جار دەكەونە بەر رەخنە و گلەیی ئامادەبووان و رۆژنامەنووسان و خەڵك، لە ساڵی 2019 نەشیاوترین مۆدەكان لە ماڵی بربڕی بۆ فاشیۆن نمایش كران، كە بریتیی بوون لە كراسێكی درێژی ماركەی (ریكاردۆ تیسی) كە لەلایەن خانمە دیزاینەر (لیز كیندی) لە شێوەی قوتووی خواردنەوە گازییەكان ئامادەكرابوو، یەكێك لە جلەكانی لە شێوەی ریش و سمێڵ و تا سەر دەم و لووتی نمایشكاران بوو، كە ئەویش بەرهەمەكەی بووە جێگەی نیگەرانی، پێڵاوی روخسار كە پێڵاوێكە وێنەی چاو و لێوی لەسەرە ئەویش بە نەشیاوترین مۆدە دانرا، هەموو ئەوانە و چەندینی دیكە بەهۆی رەخنەی زۆرەوە بەرهەمەكانیان لە بازاڕ كێشاوەوە.
Top