هەمیشە گوڵەكان ناسك و بچووك و خنجیلانەن، بەڵام ئەو گوڵە لە رێسای ئاسایی خۆی دەرچووە و بۆتە گوڵی دێو، كە لە چاو گوڵێكی ئاساییدا وەك دێوێك وایە، ئەو گوڵە ناوی (رافلیسیا)یە و لە دارستانەكانی ناوەڕاستی كەنداوی سۆماترا لە وڵاتی ئەندەنووسیا دەڕوێت، گوڵێكی خۆڕسكە و بۆنێكی ناخۆشی هەیە، هەروەها تیرەكەی لە مەترێك زیاتر ە و بە گوڵی دێو دەناسرێت، چونكە شێوەیەكی زەبەلاح و گەورەی هەیە و تا ئێستا گەورەترین گوڵە كە دۆزرابێتەوە، تەمەنیشی كورتە لە ماوەی چەند هەفتەیەكدا دەڕوێت و پاشان بە بۆنێكی ناخۆشەوە دەمرێت، دەمێكی گەورەی هەیە كە بە بەردەوامی كراوەیە و زیاتر لە رەنگی سوور و زەرد و پرتەقاڵی دەردەكەوێت.