هەروەك دەزانین ئاهەنگی هاوسەرگیری لە هۆڵ و شوێنی تایبەتدا ئەنجام دەدرێ، تا ئامادەبووان بتوانن كەشێكی خۆش لە زەماوەندەكەدا بەسەر ببەن، بەڵام لە وڵاتی تایلەند پێچەوانەی ئەو بیر و باوەڕەیە و جۆرە ئاهەنگێكی هاوسەرگیرییان هەیە، كە لە ناو تابوتی مردووەكاندا ئەنجامی دەدەن، لە شاری بانكۆكی پایتەختی ئەو وڵاتە سەیرترین رێوڕەسمی ئاهەنگگێران كرایەوە، كە بووك و زاوا لە ناو تابوتدا بوون، بە مانای ئەوەی لە رۆژی هاوسەرییەوە تا مردن لەگەڵ یەكتر بەردەوام دەبن، وەكو لە وێنەكاندا دەیبینن لەبری رەنگی سپی بۆ بووك رەنگی پەمەییان داناوە، بە مانای ئەوەی ژیانی هاوسەری مەرج نییە بە سپی دەست پێ بكات، دەكرێ لە ناو تابوتێكدا دەست پێ بكات و تا ناو تابوت بەردەوام بێت.