سەرمای زستانی ئەمساڵ جیاوازە و كەشوهەواش بەردەوام لە گۆڕانكاریدایە، ئەوانەی زیاتر رۆژانەی ژیانیان لە دەرەوەن و كارەكانیان لە كەشی سارددایە، لەگەڵ ئەوەی جوانپۆشن، بەڵام سەر و قژیان هەمیشە لە دەرەوە دەبێت، بۆیە دەكرێت ئەو بەشەش بە پۆشینی كڵاوێك داپۆشرێت تا قژ لە كاریگەریی سەرما بە دوور بێت، ئەوەی زیاتر باوە لە وەرزی سەرمادا بریتییە لە: كڵاوی خووری و پەموو كە نەرم و گەرمن و كێشیان هێندە نییە كە بێزارت بكەن، ئەو رەنگانەی بۆ كڵاو دانراون، زیاتر رەش و سوور و سەوزن، كە هەر سێ رەنگ لە وەرزی زستاندا سەرنجڕاكێش و ناسكن، تۆش هەوڵبدە كڵاوەكەت قوماش، یان خووری بێت، چونكە كڵاوی چەرم ساردە و گەرمت نابێتەوە.