بەشێكی زۆری ئافرەتان هەوادار و خوازیاری تەنوورەن، ئەویش بەهۆی ئەوەی پۆشاكێكی فەرمییە و هەندێ جاریش وەك مۆدە دەپۆشرێت، تەنوورە هەمیشە جوانی بە جەستە دەبەخشێت، چونكە پانتۆڵەكان شێوەی جەستە بچووك دەكەنەوە. مۆدەكانی سكێرت كە چەندین شێوەی جۆراوجۆرن بۆ وەزری زستان، بریتین لە: تەنوورەی كورت كە لەگەڵ پووت دەپۆشرێت و بۆ دەرچوون و گەشت گونجاوە، تەنوورەی درێژ لەگەڵ پێڵاوی فلات بۆ كاتی دەوام و زانكۆ دەبێت، هەروەها تەنوورەی تەسك بۆ بۆنە و ئاهەنگەكان، تەنوورەی بەرین وكراوەش بۆ كاتی بازاڕكردن و ماڵەوە دەپۆشرێت، ئەو مۆدانە چەندین شێوازی جۆراوجۆرن و ئافرەتان بە پۆشینی تەنوورە مۆدێكی نایاب دەستەبەر دەكەن، لە بارەی رەنگەوە، دەتوانیت رەنگی تۆخ بۆ تەنوورە هەڵبژێریت، لەوانە: سوور، رەش، زەرد و سەوز.