شووتی خنجیلانە !

شووتی  خنجیلانە !
ناوی زانستیی ئەو شووتییە بچووكە (Pepquino melon)ە و تیرەكەی دەگاتە تەنیا دوو سانتیمەتر، هەروەها درێژیشی سێ سانتیمەترە، ناوەوەشی لە جیاتی ئەوەی كە سوور بێت، ماددەیەكی سەوزی شێوەی گۆشتی و پڕ لە ئاوی تێدایە، لە كاتی خواردنیشدا خرمەی دێت، چونكە وەك شووشتیی ئاسایی نەرم نییە، ئەو جۆرە شووتییە لە دارستانە سرووشتی و خۆڕسكەكانی باشووری ئەمریكا دۆزراوەتەوە، دواتر لەلایەن ئەندازیارانی كشتوكاڵەوە لە رێگەی تێكەڵكردنی توێكڵ و بەروبوومەكانی كشتوكاڵیدا پەرەیان بەو جۆرە شووشتییە داوە، چونكە خواستی زۆری لە سەرە.
Top