شێوازی شیككردنی جانتا و پێڵاو

شێوازی شیككردنی جانتا و پێڵاو
جانتا و پێڵاو دوو كەرەستەی پێویست و سەرەكین و چەندە شێوازیان شیك و رازاوە بێت، هێندە زیاتر مۆدێكی رازاوەت دەست دەكەوێت، كاتێك ناتوانیت لە رێگەی جلەكانەوە مۆدێكی شیكت دەست بكەوێت، خۆ دەتوانی لە گونجاندنی رەنگ و شێوازی نێوان پێڵاو و جانتادا مۆدێكی شیك دەستەبەر بكەیت، بەهۆی ئەوەی پێڵاوەكان گوزارشت لە بەشی خوارەوەی جەستە دەكەن، ئەو دوو ئێكسسوارە كاریگەرییان لەسەر جوانكاری هەیە، هەروەها جانتاكانیش دەستەكان رازاوەتر و جوانتر دەكەن، بەمەش دەتوانین گونجاندنێك لە نێوان جانتا و پێڵاوەكاندا دروست بكەین. بۆ ئەم وەرزە جانتای رەنگاوڕەنگ و شێوە گەورە باوە، تەنانەت بوونی جانتای پێست و قوماش مۆدەكە زیاتر شایستەتر دەكات، لەم چەند وێنانەوە توانراوە لە شێوەی رەنگ و جوانیی ستایلەكان و نەخشەكانی نێوان هەردوو كەرەستەدا گونجادنی نێوان پێڵاو و جانتا دروست بكرێ.
Top