دڵی پیاو و دڵی ئافرەت

دڵی پیاو و دڵی ئافرەت
زانستی نوێ دەریخستووە، كە دڵی پیاو لە رووی قەبارە و شێوازی كاركردنی فیزیایی و دەردانی هۆرمۆنات و چەندین لایەنی دیكەوە لە دڵی ئافرەت جیاوازە، زانست بەردەوام لە دۆزینەوە و دەرخستنی جیاوازییە جەوهەرییەكانی نێوان پیاو و ئافرەتدایە، لە كاتێكدا كە دەركەوتووە قەبارەی مێشكی ئافرەت بە رێژەی لە 10 – 15% لە مێشكی پیاو بچوكترە، هەروەها شێوازی كاركردنی مێشكی ئافرەت لە شێوازی كاركردنی مێشكی پیاو جیاوازە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی جیاوازی لە نێوانیاندا لە شێوازی بیركردنەوە و شیكار و لێكدانەوەی زانیارییەكاندا، هەروەها جیاوازیی لە كاردانەوە دەرەكییەكاندا، ئەم جیاوازییانە سەلماندویانە كە نێرینە لە مێینە جیاوازە و هەرگیز ناكرێت وەكو یەك بن، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر پوچەڵكردنەوەی بۆچوونی ئەوكەسانەی بانگەشە بۆ یەكسانیی نێوان پیاو ئافرەت دەكەن. ئێستا لە نێوان دڵی پیاو و دڵی ئافرەتدا لە هەموو كاروبارێكدا زانایان جیاوازیی جەوهەرییان دۆزیوەتەوە و لە هەواڵێكی زانستیدا توێژەرە ئەمریكاییەكان دانیاننا بەو ڕاستییەدا ناوە و بڵاویان كردەوە، كە هەموو ئەو پیاو و ئافرەتانەی نەشتەرگەریی چاندنی ئەندامەكانیان بۆ ئەنجامدراوە، ئەگەری مردنیان زیاترە ئەگەر ئەو خۆبەخشەی ئەندامەكەی پێبەخشیوە لە رەگەزی دووەم بێت، بۆ نموونە: پیاوێك نەشتەرگەریی چاندنی دڵی بۆ كراوە، بەڵام ئەو كەسەی دڵەكەی پێ بەخشیوە ئافرەت بووە. توێژەرانی زانكۆی هوبكنز لە بالتیمور ئاماژەیان بەوە كردووە كە هۆكاری ئەگەری مردن بۆ ئەو كەسانەی نەشتەرگەریی چاندنی ئەندامیان بۆ كراوە، دەڵێن: هۆكارەكەی ڕووننییە، بەڵام دەگونجێت هۆكاری سەرەكی بوونی جیاوازیی قەبارەی دڵ بێت، چونكە ئەوانیش لەو بڕوایەدان كە دڵی پیاو گەورەترە لە دڵی ئافرەت لە رووی قەبارەو كاریگەری هۆرمونات و دژەتەنەوە جیاوازن.
Top