رۆیشتن لە شوێنی بەرز خۆی لە خۆیدا ترسناكە، چ جای ئەوەی بە پێڵاوی پاژنە بەرزیشەوە لەسەر گوریس رێگە بگریت، ئەو ئافرەتە ناوی (فیت دیكی) سانایە و خەڵكی ئەمریكایە تەمەنی (26) ساڵە، دوای ئەوەی چەندین نمایشی لەسەر زەوی كرد، ئەمجارەیان بە بۆنەی یادی پاژنە بەرزەوە كە لە وڵاتی بەرازیل بەڕێوە دەچێ لە بەرزایی (840) مەتر لەسەر ئاستی رووی دەریاوە پەڕینەوە و رۆیشتنی بە پێڵاوێكی بەرزەوە نمایشێكی پێشكەشی خەڵكی بەڕازیل كرد، ئەو شوێنەی نمایشەكەی تیایدا ساز كرد، پێ دەگوترێ (ئوسترۆف) دەكەوێتە زنجیرە چیایەكانی وڵاتی چیك و بەم چەشنە ترسناكترین سەركێشیی ئەنجامدا.