گرنگە رۆژانی سەرما شاڵێك، یان ملپێچێكت لە مل بێت، بەسوودە بۆ تەندرووستی و جوانییەكی تایبەتیشی هەیە، لێرەوە ئاشنای شێوازەكانی بەستنی ملپێچ و شاڵ بە، ملپێچ و شاڵی گەورە و درێژ: دەكرێت لە شێوەی سپرینگ بێت و هەردوو سەری بكەوێتە سەر سینگ و خولێك بە دەوری مل بپێچرێت و هەندێك بە شلی ببەسترێت. ملپێچ و شاڵی سادە: دەكرێ لە ناوەڕاستەوە بیگرێت و پاشان لە مل بئاڵێندرێت و هەردوو سەری كۆتایی بخرێتە ناو یەكتر، وەك بەستنی جامانە وایە. ملپێچ و شاڵی رەنگاورەنگ: بەستنی ئەو جۆرە ملپێچە پێویستی بە دەرخستن هەیە، دەتوانی بە شێوەیەكی شل و لای سەری بەردەیتەوە و سەرەكەی دیكەی ملپێچەكە بخەیتە سەر سینگ و بێتە خوارەوە. ملپێچ و شاڵی باڵێرمۆ: مۆدێكی ناسك و سادەیە، لە ملت دەئاڵێندرێت و هەردوو سەری لای پێشەوە و لە ژێر گەردن گرێ دەدرێت و دیار دەبێت. ملپێچ و شاڵی شارما: دوای ئەوەی ملپێچ، یان شاڵەكە لە مل دەئاڵێندرێت، هەردوو سەری دەخرێتە ژێر پشتێن، یان قایشی پانتۆڵ و تەنوورە، مۆدێكی ناسك و نایابی هەیە لە جوانیدا.