وێنەی تابلۆ بزماررێژ

وێنەی تابلۆ بزماررێژ
هونەرمەندێكی وێنەكێشی ئەمریكی بە ناوی (جۆن ببسبی) ماوەی (6) ساڵە خەریكی ئەو كارە ناوازەیەیە كە ئێستا وەك بەرهەمێكی نایاب سەیر دەكرێت، ئەو وێنەكێشە رۆژێك بە رێكەوت كۆمەڵە بزمارێكی ژەنگاوی دەبینێت و بیرۆكەی ئەوەی بۆ دێت كە چۆن بزمار لە بواری وێنەكێشاندا بەكاربهێنێت، دواتر توانی سوود لە چەماندنەوە و چەقاندن و دانانی (6000) بزمار ببینێت، تا جوانترین تابلۆی وێنەكێشانیان لێ دروست بكات، بە بەكارهێنانی بزماری ژەنگاوی توانی (15) تابلۆی جۆراوجۆر بكێشێ، كە هەر هەمووانی لە نمایشگەی تایبەتی خۆی لە شاری (بنسلڤانیا)ی ئەمریكا نمایش كردووە، وا بڕیارە لە ساڵی 2016 دا نمایشگایەكی دیكە لە موزەخانەی (سكاد)ی هونەری لە ویلایەتی ساڤانای ئەمریكا بكاتەوە، بەم تابلۆ بە بزمار نەخشێندراوانەوە بۆتە خاوەنی داهاتێكی زۆر، كە داواكاری لەسەر كارەكەی زۆرە و داواكارانیش پارەیەكی زۆر بەرامبەر بە تابلۆكانی دەدەن.
Top