بۆچی نزمترین پلەی گەرمی كە پێی گەیشتبین 273.15 پلەی ژێر سفرە، سفری پەتی «0 گلڤن»، ئەوەی كە بە شێوەیەكی تیۆری زانراوە دەتوانین لەپلەی كوڵاندا بگەین بە پلە گەرمییە بەرزەكان، كە بە بلیۆنەها پلەی سیلیزییە و هیچ سنوورێكی نییە، بەڵام بۆ پلەی بەستن دۆخێكی جیاواز روو دەدات، نزمترین پلەی بەستن كە تا ئێستا پێی گەیشتبین 273.15 c پلەی ژێر سفری سیلیزییە واتە «0 پلەی گلڤن». ئەو پلە گەرمییەی كە لە گەردەكانەوە بەرهەمدێت و لە ئەنجامی جووڵە، یان بەریەككەوتنی نێوان گەردیلەكانەوە دروست دەبێت، هەركات جووڵەی گەردیلەكان زیاتربێت پلەی گەرمی ماددەكە بەرزتردەبێتەوە، بەپێچەوانەشەوە بە كەم بوونەوەی جوڵەی گەردیلەكان ماددەكان دەست دەكەن بە ساردبوون تا گەردیلەكان لە جووڵەی سەربەخۆی خۆیان دەوەستن و بەشێوەیەكی تەواو دەگەن بە كۆتا پلەی بەستن كە دەگاتە سفری پەتی «0گلڤن»، لەوەش زیاتر ناتوانرێت ماددەكە ساردتر بكرێتەوە، ئەوانەی كە لە سەرەوە باسمان كرد هەمووی بەشێوەیوكی تیۆری لە زانستدا جێگیر بووە و بەشێوەی كرداریش توانراوە بگەن بە نزمترین پلەی بەستن، كە ئەویش بەشێكە لە ملیۆنێك بەش لە سفری پەتی.