منداڵێك بەبێ ئەوەی مەشق و راهێنان بكات، لەش و لارێكی وەرزشیی هەیە، وەك ئەوەی چەندین ساڵ یاریی لەشجوانیی كردبێت، ئەو منداڵە خەڵكی ئوستڕاڵیایە و ناوی (داش میگر)ە، تەمەنی (3) ساڵە جەستەی پڕە لە ماسوولكەی بەهێز و توند، (ئۆرسولا میگر) دایكی منداڵەكەیە و دەڵێت: هەندێ جار كاری وادەكات كە سەرسامم دەكات، لە هەڵگرتنی شت و خۆ هەڵواسین و یاریی جۆراوجۆر، داهاتووی كوڕەكەشم وەك یاریزانێكی ئولۆمپی و لەشجوانی دێتە بەرچاو، ئەوەی سەیرە، ئەو منداڵە بە رێگەی لە دایكبوونی چاندنی بلوورییەوە لەدایك بووە.