هەمیشە شوێنی ساردەمەنی لە شوێنە گشتییەكاندایە، بەڵام ئەوەی دەبینرێت مۆزەخانەیەكە كە پڕیەتی لە ئایسكرێم و ساردەمەنی كە دەكەوێتە شاری نیویۆركی وڵاتی ئەمریكا و باڵەخانەیەكی گەورەی سێ نهۆمیی بۆ كراوەتەوە، كە جگە لەوەی چەندین جۆری ئایسكرێم لە خۆ دەگرێت، هەروەها شوێنی مەلەوانگەش لە نێو شیرینی و نوقڵەكاندا دانراوە، ئەو مۆزەخانەیە بۆ ئەوانەیە كە حەز بە شیرینی و ئایسكرێم دەكەن، هەموو ناوەوەی مۆزەخانەكە بە رەنگی پەمەیی نەخشێندراوە، ئەوەی سەیرە ئەوەیە كە نرخی بەشداریكردن لە (39) دۆلارەوە دەست پێ دەكات تا (100) دۆلار، تەواوی باڵەخانەكە بە ئایسكرێم و شیرینی رووپۆش كراوە، كاتێك سەردانی ئەو شوێنە دەكەیت، بۆت هەیە لە هەر شوێنێكی ئەو باڵا خانەیە كە حەزت لێیە، شیرینی و ئایسكرێم نۆش بكەیت، بەبێ ئەوەی كەس رێگەت لێ بگرێت.