پێڵاوی فلات ناسك و تەندروست بۆ خانمان

پێڵاوی فلات ناسك و تەندروست بۆ خانمان
لە رۆژی ئاهەنگ و ئامادەكاریی پێشوەختە، خانمان ماندووبوونیان پێوە دیار دەبێـت، نەوەك تەنیا خانمانی بووك، بەڵكو هاوەڵان و دەستە خوشكانی بووكیش هەمان كەش دەبینن و هەست بە ماندووبوونێكی زۆر دەكەن، بەمەش بێهێز دەبن، وێڕای ئەوەی لەم رۆژەدا هیلاك و ماندوو دەبن، بەڵام هەموو ماندووبوونی ئەو رۆژە ناگاتە ماندووبوونی پێڵاوێكی پاژنە بەرز، چونكە پسپۆڕان و پزیشكان دەڵێن: پاژنە بەرز زیاتر ماندووت دەكات لە هەر كارێكی دیكەدا، چونكە پاڵەپەستۆ دەخاتە سەر پشت و ئازاری دەبێت و هیلاكت دەكات، پسپۆڕانی جوانكاری پێشنیار بۆ خانمانی بووك دەكەن لە بارەی رۆژی ئاهەنگ و زەماوەندەوە، كە بووكان دەتوانن پێڵاوێكی بێ پاژنە لە پێ بكەن، چەندین هۆكار بۆ لەپێكردنی پێڵاوی فلات هەن، وەك: ئەوانەی باڵایان زۆر بەرزە ئەگەر پاژنە بەرز لەپێی بكەن، درێژتر دەردەكەون، هەروەها ئەوانەی ئازاری پشتیان هەیە، با لەو رۆژەدا لە ئازار دوور بن، هەندێكی دیكەش هاوسەرەكانیان كورتن و ئەگەر خۆیان پێڵاوێكی پاژنەبەرز لە پێ بكەن، لە هاوسەرەكانیان درێژتر دەردەكەون، سوودێكی دیكەش ماندووبوونت پێوە دیار نابێت و شێوەی رۆیشتنیشت جوان دەبێ، بۆیە لە رۆژی زەماوەند و ئاهەنگدا پێڵاوێكی بێ پاژنە (فلات) لە پێ بكە.
Top