بەپێی گۆڤاری (ئین ستایل)ی ئەڵمانی ئەگەر جلی ئەم وەرزە لە رەنگی سپی بێت، ئەوا مۆدێكی نایاب و ستایلێكی سەرسامی دەبێت، پسپۆڕانی جوانكاریی ستافی ئەو گۆڤارە دەڵێن: ئەگەرچی رەنگی سپی، رەنگی باوی هاوینە، بەڵام لە جلی زستانەشدا لە جوانیدا جێی خۆی دەكاتەوە، دیزاینەرێكی جلوبەرگ بە ناوی (ئایان سایمون) دەڵێ: لەگەڵ هاتنی ساڵی تازە گرنگییەكی تەواو بە رەنگی سپی دراوە، تا لەگەڵ زۆربەی جلەكانی ئەو وەرزەشدا بگونجێت، بۆیە وا جوانە پۆشاكەكانی ئەم وەرزە تێكەڵەیەكی نێوان هەردوو ماددەی حەریر و تریكۆ و لە رەنگی سپیش بێت، ئەوانەی دەیانەوێ جلیان سپی بێت مەرج نییە هەموو پارچەكانی دەستە جلەكانیان لە رەنگی سپی بێت، بەڵكو دەتوانن سوود لە رەنگە كلاسیكەكان وەربگرن، وەك: بێجی و قاوەیی و رەساسی، بۆئەوەی لەگەڵ رەنگی سەرەكی كە سپییە، بكرێنە دەستە جلێكی تەواو، جوانترین ئەو جلانەی هەڵبژێدراون تا لە رەنگی سپی بن، بریتین لە: چاكێتی درێژ، بلووزی كورت، كەباتی دووگمە كراوە، كراسی درێژ، بەڵام مەرجی سەرەكی بۆ جلی سپی ئەوەیە كە دەبێ لەلای سینگ و ناوەقەد تەسك بێت و لە خوارەوەش كراوە و بەرین بێت.