مۆدەی پرچ و شێوازە جۆراوجۆرەكان رۆژ لە دوای رۆژ لە ستایلی تازە و نوێدا رێچكە دەگرن و دیزاینەران و ئارایشتوانانی پرچ نموونەی تازەی بۆ دەردەهێنن، ساڵ بە ساڵ شێواز و تەسریحەی تازەی پرچ دێتە كایەوە، هەر مۆدەیەك گوزارشتە لە بیرۆكەیەك دەكات، هەروەها هەردوو ئارایشتكاری قژی خانمان (ماریا مۆنیتس و مانویل مۆن)ی ئیسپانی، شێوازێكی نوێیان بۆ ساڵی تازە هەیە، كە پێ دەگوترێت (خەنەی خەونە رەنگاوڕەنگەكان - Colorful Dreams – XANA)، وا بڕیارە ئەو شێوازە پرچە رەنگاوڕەنگە كە وەك ئەوە وایە پرچێك لە خەودا ببینیت، بۆ ساڵی نوێ ببێتە مۆدی بەستنی قژ، شێوازێكی جوان و نایابە، بەڵام ئەوە گرنگە كە ئایا خانمان بەم جۆرە ستایلەی قژ رازین تا لە ماڵ و دەرەوە و شوێنی كار و زانكۆدا پرچیان بەم چەشنە بێت؟