هونەری گونجاندن و تێكهەڵكێش نەك هەر تەنیا بۆ وێنەگران، بەڵكو بۆ خەڵكی ئاساییش بۆتە هونەرێك و كاری ناوازەی تێدا دەكرێ، بۆ ئەو مەبەستەش كۆمپانیایەكی دروستكردنی كتێب و نامیلكە و زەرف بە ناوی (شابنێم) لە وڵاتی نەرویج، ئەو لایەنەی قۆزتۆتەوە و داهێنانێكی تازەی لە بواری كیس و زەرفدا تۆمار كرد، ئەویش بە دانانی نیو شێوە و روخساری مرۆڤ لەسەر زەرف و كتێبەكان، دوای ئەوەی ئەو بەرهەمانە بە خەڵك دەگەن، ئەوانیش دەتوانن شێوەی روخساری خۆیان لەگەڵ وێنەكانی سەر كتێب و زەرفەكان بگونجێنن و بیكەن بە هونەرێكی وێنەگرتن و یادگاریی لەگەڵدا تۆمار بكەن.