رەشپێستێك تاجی شاجوانی گەردوونی پێ بەخشرا

رەشپێستێك تاجی شاجوانی گەردوونی پێ بەخشرا
دوور لە هەموو پێشبینییەكان، لە رێورەسمی شاجوانی گەردوون ئەمساڵ كە زیاتر لە شاجوان لە 90 وڵاتەوە بەشدار بوون و لە شاری ئەتلانتای ئەمریكا بەڕێوەچوو، پێشبڕكێیەكی بەهێز هەبوو، سەرەتا زۆربەی ئامادەبووان پێشبینیی دەرچوونی مادیسۆن ئەندرسۆن شاجوانی پۆرتیریكۆ و سۆفیا ئەراگۆن شاجوانی مەكسیك بوون، تا تاجی شاجوانی لەسەر بنێن، بەڵام دواجار كچە رەشپێست و شاجوانی باشووری ئەفریقیا (زۆزیبینی تزنزی) نازناوەكەی بردەوە، ئەو خاتوونە تەمەنی (26) ساڵە و لەگەڵ ئەوەی كە رەشپێستە یەكێكە لە كچە جوان و سەرنجڕاكێشەكان. كچە ئەنگۆلایی (لەیلا لۆرپێز) دوای (8) ساڵ لە دەرچوونی وەك شاجوانی وڵاتی ئەنگۆلا توانی لە ساڵی (2011) تاجی شاجوانی گەردوون لەسەر بنێت، وەك خۆی دەڵێ: «شانازی بە ئەسمەریی خۆم و كیشوەرەكەمەوە دەكەم، ئەمجارەیان توانیم لە نێو كچە شۆخە سپییەكانەوە تاجی شاجوانی گەردوون بەدەست بێنم.
Top