ئەو كارانەی جوانی رووخسار و جەستەت دەشێوێنن

ئەو كارانەی جوانی رووخسار و جەستەت دەشێوێنن
چەندین هەڵە هەن كە كاریگەریی خراپیان لەسەر جوانیت دەبن لەوانە: دەست لێدانی رووخسار و دەم و چاو، زۆربەی كچان و خانمان لە خۆیانەوە خولیای ئەوەن كە دەست لە رووخساریان بدەن، كەچی ناشزانن كە ئەوە هۆكارێكە بۆ تووشبوونی پێستی رووخسار بە چەندین نەخۆشییەوە، بەتایبەت ئەو كاتەی كە دەستیان پیس دەبێ و ئاگاداریش نین دەست لە لێو و روومەت و چاویان دەدەن و پاشانیش دەبێتە پەڵە و زیپكە و وردە خاڵ و گرێ. لێو گەستن و مژین، وەك خولیا و خووێك زۆربەی كچان لێوی خۆیان دەگەزن، هەندێكیش لە دوای ماكیاژ و بۆیەی لێو، لێوی خۆیان دەمژن و بە مەبەستی پەرت كردنی بۆیەكە، یان لێویان دەبەنە ژوورەوە، دواتریش رەنگە بڵێن ئاخۆ بۆ لێومان شەقی بردووە و یان وشك دەبێ، هۆكارەكەش ئەوەیە كە ئاوی دەمی بەردەكەوێ، ئاوی دەمیش رێژەیەكی زۆری ترشی تێدایە.
وردە خاڵ و گرێ و خاڵ: یاری كردن بەو بەشەكانی پێست، كاریگەری خراپی هەیە لەسەر جوانیت، چونكە كاتێك دەتەوێت زیپكەیەكی بچووك بتەقێنیت، ئەوە دەرهاوێشتەی ناو زیپەكە بەسەر پێستت پەرت دەبێ و لە جیاتی كەمتر ببێتەوە، زیاتر دەبێت.
دەست لە پرچ دان، زۆربەی خانمان و ئافرەتان كاتێك داڵغەیەك لێدەدەن، یان بیر لە شتێك دەكەنەوە، دەست لە قژیان دەدەین یان رووخساریان، هەندێ جاریش ئاگاداریش نین كە دەستیان بە هەر ماددەیەكە یان بە شتێكە، كە خراپە بۆ تاڵەمووەكانی پرچ زیانی هەیە، یان كاتێك دەستت لە نێو پرچت دەبێ، ئەو بەكتیریا و ڤایرۆسانەی دەستت دەچێتە رەنگی مووەكانی پرچت و تووشی هەڵوەرینی دەكات.
Top