لە زۆربەی ناوچەكانی وڵاتی هیندستان زیاتر گرنگی بە منداڵی كوڕ دەدرێت و، ئەوانەی منداڵی كچیان دەبێت، هێندە گرنگییان پێ نادەن، بەڵام ناوچەیەكی ئەو وڵاتە كە بە (راجستتهان) ناسراوە، بە پێچەوانەی نەریتی وڵاتەكەیان هەڵسوكەوت دەكەن، هەركاتێك كچێكیان ببێت، كەسوكاری كچەكە و خەڵكی ناوچەكە (111) دار دەچێنن، ئێستا ناوچەكەیان بۆتە خۆشترین و پاكترین شوێن لە هیندستان بەهۆی بوونی ئەو رێژە دارە زۆری كە بۆ لەدایكبوونی كچ چێندراون، بەهۆی ئەوەی پێیانوایە كچان لە سەرەتای لەدایكبوونیانەوە دەبنە مایەی خێر و خۆشی و ژینگەیەكی پاك بۆ وڵاتەكەیان، ئەو هەنگاوەشیان بۆتە جێگەی سەرنجی دەسەڵاتدارانی هندیستان، ئەو نەریتە سەدان ساڵە هەیە و تا ئێستاش بەردەوامە، بە مانای ئەوەی لەدایكبوونی كچ واتە خێر و خۆشی و ئاوەدانی.