فیستیڤاڵی كریسمس لە كوردستان

فیستیڤاڵی كریسمس  لە كوردستان
بەر لە هاتنی ساڵی تازە، لە زۆربەی وڵاتانی جیهان شەقام و شوێنە گشتییەكان بە گوڵ و رووناكی و ئێكسسواری تایبەت بە سەری ساڵ و كریسمس دەڕازرێنرێتەوە، لە كوردستانیش وەك هەر وڵاتێكی جیهان، بەر لە چەند رۆژێك لە هاتنی سەری ساڵەوە، فیستیڤاڵی كریسمس لە شاری هەولێر لە ئیمپایەر كرایەوە، فیستیڤاڵەكە سەر لە ئێوارەوە دەست پێدەكات تا درەنگانی شەو بەردەوامە، لە ئێستاوە تا (7-1-2020) بەردەوام دەبێت، لە فیستیڤاڵەكەدا چەندین كۆشك و شوێن دانراون، كە خواردن و كەرەستە و جل و بەرگ و خشل و كەرەستەی سەری ساڵ دانراون، جگە لەوەش سانتا كلۆزی كوردی لە كۆشكێك دانیشتووە، تا خەڵك وێنەی لەگەڵدا بگرن، كەشێكی قەشەنگ و پڕ لە رووناكی و بریسكەی گلۆپ و دارەكانی كریسمس، شوێنەكەی زیاتر رازاوەتر كردووە، شەوانە خەڵكی بیانی و خەڵكی كوردستان سەردانی ئەو شوێنە دەكەن، جگە لەوەی خواردنەكان نۆش دەكەن، هەروەها وێنەی یادگاری و سێلڤی و سنابی كچانە شوێنەكەی گەشاوەتر كردووە.
Top