زۆربەی مرۆڤ لە خۆهەڵدانی نزم دەترسن، تەنانەت هەندێ جار بە هۆی خۆ هەڵدانێكی سادەوە دەكەون و تووشی كارەسات دەبن، ئەوەی دەیبینن سەركێشێكی سەر شێتە، كە بە داری (پۆگۆ)، كە جۆرە دارێكە بۆ هەڵپەڕین و یاری كردن بەكاردێت، ئەو كوڕە ناوی (داڵتۆن سمیت)ە، لە منداڵیەوە خووی بەو جۆرە یارییە و سەركێشییە گرتووە، تا دواجار توانی ناوی لە كتێبی گینیس تۆمار بكرێت. لە نمایشێكی بچووكدا كە بە ریزكردنی (2) ئوتۆمبێلەوە بوو، داڵتۆن رایگەیاند كە دەتوانێت بە دارە بچووكەكەی بەسەر هەر سێ ئوتۆمبێلەكە بفڕێت و بەبێ ئەوەی كێشەیەك رووبدات، زۆربەی ئامادەبووان و وێنەگران، داڵتۆنیان لەو مەترسییە ئاگادار كردەوە، ئەویش سەركێشییەكەی زیاتر كرد و بڕیاریدا كە (2) ئوتۆمبێلەكە بكرێتە (3)، دوای ئەوەی چەندین جار توانی بەسەر هەر سێ ئوتۆمبێلەكە خۆهەڵبدات و بفڕێت.