پەیكەرسازی بە سلیكۆن

پەیكەرسازی بە سلیكۆن
ئەوەی دەیبینن بەرهەمە ناوازەكانی وێنەكێشی ئوستڕاڵی (سام جێنكس)ـە، كە جگە لە وێنەكێشان ماوەیەكە پەرەی بە بواری پەیكەرتاشی داوە، ئەو وێنەكێشە جۆرە پەیكەرتاشییەكی هێناوەتە كایەوە كە بۆ هەمووان جێگەی سەرسامییە، كارەكەی بریتییە لە دروستكردنی پەیكەر بە ماددەی سلیكۆن، ئەمە هەرچەندە پەیكەرتاشێكی دیكە لە وڵاتی كەنەدا بە ناوی (جەیمی سەلامۆن) هەیە و كارەكانی ئەویش چی لە سام جێنكیس كەمتر نییە، بەڵام كارەكانی سام لە زۆربەی فیلمە سینەماییەكاندا سوودی لێ بینراوە، ئەویش بەهۆی ئەو وردەكارییەی كە لە دروستكردنی پەیكەرەكاندا ئەنجامی دەدات و كەس هەست ناكات كە ئەوانە دروستكراون تا ئەو كاتەی لە نزیكەوە دەیبینێت، یان دەستی لێ دەدات،
Top