ساڵانێك لەمەوبەر چەندین باڵەخانە لە شێوەی ئامێرەكانی میوزیك دروست كران، دواترینیان باڵەخانەیەك بوو لە شێوەی كەمانچە، ئەمجارەیان (گیتار) كە ئامێرێكی بەناوبانگە، بۆتە جێگەی سەرنجی ئەندازیارانی ئەمریكی. دوای دامەزراندنی هۆتێلێك لە شاری فلۆریدا لە ئەمریكا، كە هۆتێلەكە لەلایەن سەرمایەدارێكەوە دروست كراوە و هەر خۆیشی داوای كردووە كە هۆتێڵەكە لە شێوەی گیتار بێت، ئەو هۆتێلەی بە ناوی (هارد رۆك) دروست كرد، نرخی دروستكردنی گەیشتە یەك ملیار و (500) ملیۆن دۆلار، كە لە (638) ژوور پێك دێت و بەرزییەكەی دەگاتە (450) پێ و لەلایەن ئەندازیار (جەیمس ئێف ئەلین)ـەوە سەرپەرشتیی دروستكردنەكەی كراوە.