ئەو هەموو زبڵ و خاشاكانەی كۆدەكرێنەوە لە شوێنێك دادەنرێن تا فڕێ بدرێن و لەناو ببرێن، كەچی ئەو شوێنە بۆتە ژینگەی وێنەگرتنی ئەو وێنەگرە چینییەی كە دەیەوێت داهێنانێك لە بواری وێنەگریدا بكات، ئەو وێنەگرە ناوی (وان یۆنفینگ)ـە و ئەو هەلەی قۆزتۆتەوە كە زبڵدانەكان بكاتە شوێنێكی نایاب بۆ وێنەگرتن، چەندین نمایشكاری جلوبەرگی هێناوە بە كەرەستەی كۆن و بە زبڵەوە وێنەی گرتوون، سەرنجڕاكێشیی كارەكە لەوەدایە وێنەكان دەبنە جێگەی تێڕامانی هەموو ئەوانەی كە دەیانبینن. ئەو وێنەگرە كارەكەی بە ژینگەپارێزی ناودەبات و دەڵێت: «پێویستە هەموو خەڵكی جیهان بتوانن ژینگە بپارێزن و زبڵ و خاشاك بە رێكی فڕێ بدەن، تا جیهانێكی پاك و ژینگەیەكی تەندروستمان هەبێت».