چۆنیەتی هەڵبژاردنی كراسی بووك

چۆنیەتی هەڵبژاردنی  كراسی بووك
ئەو خانمانەی لە سەرووبەندی هاوسەرگیری و زەماوەنددان، زیاتر خەریكی رێكخستن و ئامادەكاری دەبن بۆ رۆژەی ئاهەنگەكەیان، رەنگە زۆر جار بەهۆی لە بیرچوون و نەبوونی زانیاری و شارەزایی لەو رۆژەدا دووچاری هەڵەی ببنەوە، بۆ نموونە: هەڵبژاردنی ئارایشتی قژ پێویستە لەگەڵ جۆری كراسی بووك گونجاو بێت، رێكخستنی ئەو دوو لایەنە مایەی جوانی و سەرنجڕاكێشین و مۆدێكی نایاب دەبەخشن. خاوەن ساڵۆنی (سافیانۆ) لە نیۆیۆرك (نویزیۆ سافیانۆ) بۆ ئەو مەبەستە دەڵێ: «كاتێك بەشی شانەكانی كراسەكەت لە دەرەوە و كراوە دەبێ، پێویستە ئارایشتی قژی هەڵگیراو هەڵبژێریت، بۆ ئەوانەی خوازیاری كراسی یەخە حەوتن، پێویستە بەشێكی قژیان هەڵگیراو بێت و بەشێكی دیكە بكەوێتەوە سەر سینگ. هاوكات ئارایشتی كلكە ئەسپ بۆ ئەو جۆرە كراسانەیە كە تاك شانێكیان رووتە و ئەوەی دیكە داپۆشراوە. ئەوانەی كراسەكانیان سادەیە، پێویستە قژیان بهێننە سەر لایەكی سەرشانیان و بەشێكی قژیان ببەسترێت. بۆ ئەو كراسانەی كە مل دادەپۆشن پێویستە قژت بە تەواوی بەستراو بێت. جۆرێكی دیكەش بریتییە لە بەستانی قژ لە بەشی پشتەوە لەو كاتەی كە كراسی بووك شانەكان دادەپۆشێت.
Top