لادانی ماكیاژ هەنگاوێكی گرنگە، تا روخسار بە پاكی و بەشێوەكی تەندروست رابگریت، چونكە بەهۆی مانەوەی ماكیاژەوە زیانێكی زۆر بە پێستی روخسارت دەگات و جوانیت دەشێوێت، بێگومان ماكیاژكردن كارامەیی و لێهاتوویی دەوێت، هەروەها لادانی ماكیاژیش رێگەی دروستی دەوێت، لێرەوە ئاشنای رێگەی دروستی لادانی ماكیاژ بە: سەرەتا دەبێ بە دەوروبەری چاوەكان دەست پێ بكەیت، لە جیاتی كلینكس، وا چاكترە سێ پارچە پەموو لەناو ئاوێكی پاكدا دابنێیت و لە دەوروبەری چاوەكانتی بدەی، بۆ لادانی ماسكاراش سەرەتا پەموو لەسەر چاوت دانێ، دواتر بە نەرمی ماسكاراكە لێبكەرەوە و پاكی بكەرەوە، بۆ پێستی روخسار بە جووڵەی بازنەیی بەرەو سەرەوە شلەی پاككردنەوەی ماكیاژ بەكاربهێنە، دواتر روخسارت بە ئاوی شلەتێن بشۆ، دوای ئەوە كرێمی پاككردنەوە لە روخسارت بدە، یان بە ئاوێكی پاك تەواوی روخسارت پاك بكەرەوە، كە مەرجە دەستەكانیشت پاك بن.