بەلەمی روون

بەلەمی روون
ئەندازیارانی كۆمپانیای ( Clear Blue Hawaii)، توانییان گەورەترین خزمەت بە بواری كەشتی و بەلەمی دەریاوانی پێشكەش بكەن، ئەو پرۆژەیە لەلایەن ئەندازیارێك بە ناوی (جۆن كایاك) پێشكەش بە كۆمپانیاكە كرا، ئەویش بە روونكردنەوەی تەواوی بەلەم و كەشتییەكان، بە تایبەت بەشی ژێرەوە، تا ئەوانەی لە ناو بەلەمەكاندان، بتوانن بە سادەیی ژێر خۆیان و نێو ئاوەكە لە رێگەی روونیی بەلەمەكانەوە ببینن. پرۆژەكە رەزامەندیی لەسەر درا، دواتر بیریان لەوە كردەوە كە ئەگەر شووشە بەكار بهێنن، رەنگە نوقم ببێت، بۆیە ماددەی (پۆل كاربۆن)یان بۆ ئەو مەبەستە تەرخان كرد، ئەویش بە تێكەڵكردنی لەگەڵ شووشەی بەهێز و پتەو كە گوللەنەبڕە، تا پێكهاتەیەكیان دروست كرد بۆ نێو ئاو بگونجێت و وەك شووشەش روون بێت. نرخی ئەو جۆرە بەلەمە لە (1490) دۆلار دەست پێ دەكات، جێگەی دوو تا چوار كەسی تێدا دەبێتەوە.
Top