بنچینەی رەخنەگرتنی كۆمەڵایەتی

بنچینەی رەخنەگرتنی كۆمەڵایەتی
پرۆتۆگراسی سۆفیست ساڵانی (487 تا420) پێش زانین ژیاوە، لە بارەی مرۆڤەوە گوتوویەتی: «مرۆڤ پێوانەی هەموو شتێكە»، مەبەستی لەوە بووە كە سەرتاپای باشە و خراپە و راست و هەڵەیە و هەمیشە دەبێت بەپێی پێویستیی مرۆڤ هەڵبسەنگێندرێت. كاتێك سەبارەت بە بڕوابوون یا نەبوون بە خوداكانی یۆنان پرسیاریان لێ كردووە، لە وەڵامدا گوتوویەتی: «ئەم بابەتە سەختە و ژیانی مرۆڤیش كورتە»، لەو سەردەمەدا ئەو كەسەی نەیتوانیبێت بە روونی دەربارەی بوون و نەبوونی خودا بڕوای خۆی دەربڕێت، پێیان گوتووە « ئەگنۆستیك « بە واتای ئەوەی كە كەسێك گومانی لە بوون و نەبوونی خودا هەبێت. سۆفیستەكان سەفەری زۆریان بە جیهاندا كردووە، بەم جۆرە شێوەی حوكمڕانیی جۆراوجۆریان بینیوە و سەرەنجیان لە دابونەریت و یاسای جیاوازی وڵاتان داوە، لەم روانگەیەوە گفتوگۆیەكی لەو شێوەیەیان لە ئەسینا هێنا كایەوە، كە بنچینەی رەخنەگرتنی كۆمەڵایەتییان لە شاری ئەسینا دامەزراند.
Top